رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە

28-10-2021
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن هیومان رایتس وۆچ دیندار زێباری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە و دەڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئازادیی هاتووچۆکردنی دانیشتووانی کامپەکان سنووردار ناکات"، دەشڵێت، زۆرینەی ئاوارەکان بەهۆی نەبوونی مەرجی پێویستی وەکو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و هەلی کار و رووخان و نۆژەننەکردنەوەی ماڵەکان و کێشە ئەمنییەکانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
 
رۆژی پێنجشەممە 28-10-2021 دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتێکی هیومان رایتس وۆچی دایەوە کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە.
 
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "لە کاتێکدا زۆرینەی ئاوارەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنە رەسەن و ئازادکراوەکانی خۆیان، بەڵام زۆرینەی ئەو ئاوارانە بەهۆی نەبوونی مەرجی پێویستەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن، وەکو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و هەلی کار و رووخان و نۆژەننەکردنەوەی ماڵەکان و نیگەرانییەکانی ئاسایش، ئەمانە پرۆسەکەیان قورستر کرد".
 
دیندار زێباری دەڵێت، "مانگی 11ی ساڵی 2020، نزیکەی 450 چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکرابوون: 398 لە دەستگیرکراوان دادگایی کراون و سزادراون، 29یان گەنجن و 23 کەسیان ژنن، نزیکەی 48 گومانلێکراو ئازادکران کاتێک لەلایەن دادگەوە بە بێتاوان ناسران؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی بەردەوام دەبێت لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش (UNITAD)، تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆری زانیاریی داواکراوی رادەستی یونیتاد کردووە سەبارەت بە تاوانەکانی داعش تاوەکو دادگاییکردنەکان بە باشترین شێوە بەڕێوەبچن".
 
هەروەها لەو وەڵامەیدا هاتووە، "لە ساڵی 2018شدا 277 دەستگیرکراوی داعش بە شێوەی یاسایی گوێزرانەوە بۆ دادگەی لێکۆڵینەوەی نەینەوا و 576ی دیکەش رەوانەی دادگەی پێداچوونەوەی بەغدا کران".
 
دیندار زێباری باسی لەوەش کردووە، "نەبووە کەسێک کە پێشتر پەیوەندیی لەگەڵ داعشدا هەبووبێت و دواتر دادگایی کرابێت و حوکمەکەی تەواوکردبێت لە کەمپەکان دەستبەسەر کرابێت، شاڵاوی ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان کە لە سەرەتای شەڕی دژ بە تیرۆرەوە دەستیپێکرد، وای لە تیرۆریستانی داعش کرد کە بەشێکیان دزە بکەنە ناو خەڵکەکە و خۆیان بە ئاوارە بناسێنن".
 
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانیش، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی رێکخراوەکەی داوەتەوە و دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لەسەر بنەمای لێدوانی شایەتحاڵەکان، زانیاریی هەواڵگری و بەڵگەی پشتڕاستکراوە لەدوای جێگیربوونی ئاوارەکان لە کەمپەکاندا دەستیپێکرد، تۆمەتبارانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران و گوێزرانەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری، هەروەها ئەوانەی بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا تاوانباربوون و بە چاودێریی دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان بە رێکارە یاساییەکان تێپەڕبوون، ناکەونە ژێر باری لێکۆڵینەوەی دیکە و چاودێری و جارێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر هەمان تاوان حوکم نادرێنەوە".
 
لە کۆتایی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەگەر داوا لە کەسە ئازادکراوەکان کرا بەڵگەی دادگاییکردنەکانیان بدەن یان ئەگەر دەسەڵاتی فیدراڵی لەم رووەوە بەڵگەیان ویست، دەزگا دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن دۆسیە داواکراوەکان رادەست بکەن، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی تیرۆر لە عێراق و جیاکردنەوەی حوکمدراوان و گومانلێکراوەکان".
 
دیندار زێباری گوتووشیەتی، "ئەگەر داوا لە کەسە ئازادکراوەکان کرا بەڵگەی دادگاییکردنەکانیان بدەن یان ئەگەر دەسەڵاتی فیدراڵی لەم رووەوە بەڵگەی ویست، دەزگا دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن دۆسیە داواکراوەکان رادەستبکەن، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی تیرۆر لە عێراق و جیاکردنەوەی حوکمدراوان و گومانلێکراوەکان".
 
رۆژی پێنجشەممە 28-10-2021، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا بە ناونیشانی "ئەوانەی پێشتر گومانی پەیوەندییان بە داعشەوە لێکراوە، لە کێشەدان" دەڵێت، ئەو کەسانە رووبەڕووی دووبارە دەستگیرکردنەوە بوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.