نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە

28-10-2019
ڤینا موەفەق
ڤینا موەفەق
نیشانەکردن پاسپۆرت چەمچەماڵ
A+ A-
 
رووداو- سلێمانی

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیێنێت، نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە و هاونیشتمانیانی ئەو دەڤەرە دەتوانن لەو نوسینگە کاروبارەکانیان راییبکەن. 
 
عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ دەستبەکاربوون لە نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ، بینای نوسینگەکە لەلایەن قایمقامیەتی چەمچەماڵەوە دابینکراوە، لەگەڵ دەستبەکار بوونیدا خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەتوانن لەوێ کاروبارەکانیان جێبەجێبکەن". 
 
لە بارەی کاتی دەستبەکاربوونی نووسینگەکەش عەمید سالار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد "ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، تەنها ئەوە ماوە وەزیری ناوخۆ کارەکان بەسەربکاتەوە، رەزامەندی بدات لەسەر دەستبەکاربوون لەو نوسینگەیە و راستەوخۆ لەژێر چاودێری پاسپۆرتی سلێمانیدا دەبێت".
 
ئەمە لەکاتێکدا دوای کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بەهۆی کەمی کارمەندەوە رۆژانە لە سلێمانییەوە کارمەند بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان دەنێردرێت، بۆ پڕکردنەوەی ئەو میلاکانەش، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی گوتی "ئەو خوێندکارانەی لە کۆلێژی پۆلیسن هەرکات بڕوانامەیان پێبدرێت لە نووسینگەی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەدەمەزرێن".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەلەوەرخانەیەکی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی کشتوکاڵ: هەناردەی بەرهەمی پەلەوەرخانەکان بۆ شارەکانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری دەڵێت: دوای راگیرانی؛ ئێستا ناردنی بەرهەمی پەرلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە.