رووداو - سلێمانی
قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک بۆ پاراستنی خانووە کۆنەکانی سلێمانی پێکدەهێنێت، سنوور بۆ حەوت گەڕەکی کۆنی سلێمانی دیاریدەکات و ناویان دەنێت "شارە کۆنەکە".
رێباز مەحموود، سەرۆکی لیژنەکەی قایمقامیەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لیژنەکەمان رۆژانە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە خانوی کۆنی تێدایە و پێویستە لە رووخان و رووخاندن بپارێزرێن".
لیژنەکە لە شەش کەس پێهاتوون، رۆژانە سەردانی ئەو خانووانە دەکەن کە دەبێت بپارێزرێت لە روخاندن، هەر خانویەکیش روخێندرابێت تاوەکو دوو ساڵ ناتواندرێت بینای نوێی لەسەر دروستبکرێت.
ئەو حەوت گەڕەکە کۆنەی سلێمانی بریتین لە (سابونکەران، مەڵکەندی، سەرشەقام، دەرگەزێن، کانی ئاسکان، خانووە قوڕەکان و جوولەکان) کە لە شەش هەزار و 200 خانووی کۆن پێکهاتبوون، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها 200 خانوویان ماونەتەوە کە یەکێکیان خانووی شێخ مەحموودی حەفیدە کە دەکەوێتە گەڕەکی مەڵکەندییەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ