گالەری

28-10-2018
19 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر

دوای ئەوەی لە رۆژی 25ـی ئەم مانگە بەشێکی زۆری دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر (800 دووکان) سووتان، دەستکراوە بە رووخاندنی پاشماوەی دووکانەکان بۆ ئەوەی دووبارە دروستبکرێنەوە.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سەردانی بازاڕەکەی کرد و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: خاوەن دووکانەکان خۆیان دووکانەکانیان دروستدەکەنەوە و حکومەتیش تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبای ژێر زەوییان بۆ دابیندەکات لەگەڵ سیستەمی ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە".


 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار