بەڤیدیۆ.. رۆیشتنی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە بۆ کۆبانێ
رووداو - هەولێر
كاژێر 2:40 خولەكی ئەمڕۆ سێشەممە 28-10-2014 چەكە قورسەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ پشتیوانی كۆبانێ لە میرەی بەحركەی هەولێرەوە بەرەو كۆبانێ بەڕێخران.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هێزەی پێشمەرگە كە دەچێتە كۆبانێ لە 150 پێشمەرگە پێكدێت و لە هەردوو هێزی پشتیوانی یەك و هێزی پشتیوانی دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێكدێن و چەكی قورسیان پێیە. ئەو چەكانەشی لەگەڵ خۆیان دەیبەن بریتییە لە تۆپی 120، 155، 57، 81، 82 و چەند جۆرێكی دیكەی چەك.
رووداو زانیویەتی کە 62 پێشمەرگە بە رێگای زەمینی دەچنە کۆبانێ و 68 پێشمەرگەی دیکەش بە رێگای ئاسمانی دەڕۆن.