لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پۆلیسانە دەکرێت کە لەسەر قەڵای هەولێر لە مێرمنداڵێکیان دا

28-09-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هەولێر کە تێیدا چەند پۆلیسێک هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک هاونیشتمانی و یەکێکیان لە مێرمنداڵێک دەدات، دەنگدانەوەی بەدوادا هات. بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ئەفسەر و پۆلیسەکان پێکهێنراوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 27-09-2023، لە ناوەندی شاری هەولێر، هەزاران هاونیشتمانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) گردبوونەوە و سرووتی ئایینییان گوتەوە و، شیرینییان دابەشکرد، ژمارەیەک هاونیشتمانی چووبوونە سەر قەڵای هەولێر، بەڵام لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە مەفرەزەیەکی پۆلیس، هەڵدەکوتنە سەر ئەو هاونیشتمانییانە و یەکێک لە پۆلیسەکان لە مێرمنداڵێک دەدات.
 
رووداو پەیوەندی بە بەرپرسانی ئەمنی و ئیداریی پارێزگای هەولێرەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوون لێدوانی فەرمی بدەن، بەپێی ئەو زانیارییەی لەو بەرپرسانەوە دەست رووداو کەوتوون، ژمارەیەک گەنج لەسەر قەڵای هەولێرەوە بەرد و دەبەی ئاویان گرتووەتە ئاهەنگگێڕانی مەولوود و پۆلیسەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان چوون.

 

رووداو زانیویەتی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە و "بە ئەگەرێکی زۆر ئەو پۆلیسانەی لە خەڵکیان داوە و ئەفسەرەکەشیان سزا دەدرێن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.