UNHCR سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

28-09-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR بە "تووندی" سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات و دەڵێت لە شاری کۆیە هێرشەکان "کاریگەرییان لەسەر کەمپەکانی پەنابەران" هەبووە. 
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوو کەمپی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە هەن و کەوتوونەتە بەر مەترسیی هێرشی ئێران. 
 
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات، بەگوێرەی راپۆرتەکان، هێرشەکان بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل، کە بەشێکیان ژن و منداڵی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانن. 
 
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت: "هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری"ی هێرشەکانەوە. 
 
ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە راپۆرتە میداییەکان، باس لەوە دەکات هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر ئەو قوتابخانە سەرەتاییانە هەبووە کە قوتابیی پەنابەری تێدا بووە. دەشڵێت: "کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە پێداویستییەکانی ئەو خەڵکەی کە زۆرترینیان کاریگەرییان بەرکەوتووە."
 
هێرشەکەی سوپای پاسداران جگە لە ئاوارەبوونی دانیشتووانی کەمپەکان لە کۆیەی هەولێر و زرگوێزی سلێمانی، بووە هۆی گیانلەدەستدانی 15 پێشمەرگە و هاووڵاتی سڤیل و بریندار بوونی 46 کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.