رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەهاناوەچوونی بەرکەوتووانی بۆردوومانەکانی ئێران کردووە.
رۆژی چوارشەممە 28-09-2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ههموو تیمهکانی تهندروستی، بهرگریی شارستانی، ناوهندی قهیرانهکانی پارێزگا، مانگی سووری عێراقی و دهزگای خێزخوازی بارزانی خراونەتە ئامادەییەوە بۆ بەهاناوەچوونی بەرکەوتووانی بۆردوومانەکان لە کۆیە و شێراوە.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران بۆردوومانی چەند بنکە و بارەگایەکی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە کرد و وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشییەوە."
لەوبارەیەوە، دکتۆر کاوە سابیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە قەزای کۆیە بە رووداوی گوت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە 15 کەس بریندارن و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "تەندروستی هەولێر ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمەکانی فریاگوزاری رەوانەی شاری کۆیە کرد و سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی هەولێر خرانە ئامادەباشی بۆ چارەسەرکردنی برینداران."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ