دەزگای هەواڵگریی میت گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی پەکەکە لە قامشلۆ رادەگەیێنێت
رووداو دیجیتاڵ
له ئۆپه‌راسیۆنێكی دەزگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (MiT) له قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستاندا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئه‌نگین كارئاسڵان كه ناوە نهێنییەکەی حه‌یده‌ر ڤارتۆ-یه و ناوی له لیستی سووری داواكراوانی ئینتهرپۆڵدایه گیانیلەدەستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی فەرمیی تورکیا بەناوی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویکردوونەتەوە، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه، له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلەدا بووە کە له ناوچه‌ی عه‌لی-فه‌رۆ له‌سه‌ر رێگەی قامیشلۆ-حه‌سه‌كه لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەرەوە لێیدراوە و گیانیلەدەستداوە.
هاوکات ئاژانسەکە وێنەی ئۆتۆمبێلێکی بڵاوکردووەتەوە کە حه‌یده‌ر ڤارتۆ لەناوی دابووە، ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بە رێکەوتی رووداوەکە نەداوە.
هەر بەپێی ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، ئەنگین كارئاسڵان (حه‌یده‌ر ڤارتۆ) له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، چووه‌ته ریزەکانی په‌كه‌كه و له نەوەدەکانی سەدەی رابردووش لە دیمەشق مه‌شق و راهێنانی پێكراوه و له سەرەتای ساڵانی 2000 بەدواوە له نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌رمینیای پەکەکەدا چالاكیی ئه‌نجامداوه و له 2019شه‌وه چووه‌ته سووریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بووە، کراوەتەوە به‌رپرسی دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل.
ئەمە لە کاتێکدایە میدیای نزیک لە پەکەکە رۆژی 19ی ئابی 2021 هەواڵی گیانلەدەستدانی شەڕڤانێکی پلەباڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاوکردەوە و ئاماژەیکرد لە قامشلۆ لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج. میدیای نزیک لە پەکەکە هەمان ئەو وێنانەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمیی تورکیا بڵاویکردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی لاندکروزەری سپییە، بەڵام میدیای نزیک لە پەکەکە ناوی ئەو شەڕڤانەی نەهێنابوو و وردەکاریی نەدابوو.
رۆژێک دواتر، واتا 20ی ئابی 2021 یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی رێناس رۆژ له ناوچه‌ی عه‌لی-فه‌رۆ له‌سه‌ر رێگەی قامشلۆ-حه‌سه‌كه بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا گیانیلەدەستداوە.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، ئەو شەڕڤانەی لەو ئۆتۆمبێلەدا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا رۆژی 19ی ئابی 2021 لە ناوچەی عەلی-فەرۆ لە قامشلۆ گیانیلەدەستداوە، ناوی (رێناس رۆژ)ە و لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بەتەنیا بووە. تاوەکو ئێستاش هیچ سەرچاوەیەکی نزیک لە یەپەگە گیانلەدەستدانی حه‌یده‌ر ڤارتۆی پشتڕاستنەکردووەتەوە.