رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 11:00ی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنێو سەنتەری شێخان تەقە لە سەرۆکی شارەوانیی قەزاکە دەکرێت و چەند گولـلەیەک بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت.
قەزای شێخان دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک.
خالید نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانیی شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەنێو ئۆتۆمبێل بووم تەقەم لێکرا؛ گولـلە بەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتووە و من سەلامەتم".
سەبارەت بە تەقەکەرەکە، خالید نەرمۆ گوتی، "لە لای من نەناسراوە".
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ