مێرمنداڵێک لە زێی گەورە خنکا
هەولێر دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ لە کاتی مەلەوانیدا خنکا."
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 28ـی ئابی 2024) شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت، "مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ کە قوتابی و دانيشتووی کەڵەك بوو لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە خنکا."
بە گوتەی شاخەوان سەعید، تيمەکان تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەی داد پزيشکییان کردووە.
رۆژی 11ـی ئابی 2024ـیش منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ لە خێزانێکی عەرەبی دانیشتووی گوندی زەنگەلە لە سنووری قەزای خەبات، لە زێی گەورەدا خنکا.
بەو مێرمنداڵەی ئەمڕۆ خنکا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 12 کەس لە زێی گەورەدا خنکاون.