رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رۆژی 13-9-2022ـی وەکو یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2022 - 2023ـی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و راپەڕین کردووە و دەڵێت، سەرجەم باخچە و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن، 13-9-2022 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە. هەروەها 29-4-2023 تاوەکو 8-5-2023 بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و نیشتمانی پۆلی 9ـی خولی دووەم دیاریکراوە.
لە ساڵنامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە 14-12-2022 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات. هەروەها پشووی وەرزی یەکەم لە 25-12-2022 تاوەکو 1-1-2023 دەبێت.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12ـی ئامادەیی، لە ساڵنامەکەدا هاتووە کە لە 3-6-2023 بۆ 27-6-2023 بەڕێوەدەچێت.
دەقی ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2022 - 2023:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ