ژنێک لە هەولێر: هاوژینەکەم لەگەڵ ئافرەتێک ویستیان کوێرم بکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
عەدنان رەشید
بەرنامەی بەرپرسیار.
بەرنامەی بەرپرسیار.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک دوای 19 ساڵ بەیەکەوە بوون لەگەڵ هاوژینەکەی، پێنج سکاڵای لەسەر تۆماردەکات. یەکێک لە سکاڵاکان هێنانی ژنی دووەمە "بێ رەزامەندی" ئەو. سکاڵالێکراو لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە، سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگەن بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان.
 
نازەنین وەیسی، دایکی سێ منداڵ و سکاڵاکار لەسەر هاوژینەکەی، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "ساڵی 2018 خیانەتی لێکردم. نامەی گفتوگۆم بینی لەگەڵ ئافرەتەکە. دەچووە لای و کوڕەکەمی دەبرد لەگەڵ خۆی، واژۆی بە کوڕەکەم کردبوو، پێی گوتبوو ئەگەر باسی بکەی، گوێچکە و لووتت دەبڕم."
 
نازەنین پێنج سکاڵای تۆمارکردووە بە تۆمەتەکانی؛ لێدان و هەڕەشە، هاندانی کەسوکاری هاوژینەکەی بۆ هێنانی ژنی دووەم، ناپاکی هاوژینی و هێنانی ژنی دووەم بێ رەزامەندیی ئەو، هەوڵی رفاندنی کوڕەکەی و دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامەی کەسی.
 
هاوژینی نازەنین لە دادگەیەکی دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان گرێبەستی ژنی دووەمی کردووە. ئەحمەد محەممەد، پارێزەری سکاڵالێکراو گوتی: "نازەنین زارەکی رازی بووە بریگرتەم ژنی دووەم بهێنێ. ئەو گوشارانەشی بۆ ئەوەیە خانووەکەی بەناو بکات". بەڵام نازەنین رەتیدەکاتەوە رازی بووبێ هاوژینەکەی ژنی دووەم بهێنێ.
 
کێشەکانی ئەو دوو هاوژینە لە سەرەتای ساڵی رابردوو گەیشتوونەتە لووتکە، کاتێک نازەنین زانیویەتی هاوژینەکەی "ناپاکی" لەگەڵ دەکات. نازەنین دەڵێت: "دوای ئەوەی زانیم خیانەتم لێدەکات زۆری لێدام و دەستی شکاندم. لە 31-1-2023 رۆیشت و نەگەڕایەوە و ژنی هێنا. خانووەکەی فرۆشت و هەموو موڵکەکانی لەسەر ناوی خۆی لابرد."
 
بە گوتەی پارێزەری نازەنین، لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای هەموارکراو، پیاو ناتوانێ بێ رەزامەندیی ژنی یەکەم، ژنی دووەم بهێنێ. ئاسۆ هاشم، دەڵێ:" سەرجەم سکاڵاکانی نازەنین لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدان."
 
نازەنین و منداڵەکانی لە گەڕەکێکی هەولێر نیشتەجێن. دوای رۆیشتنی هاوژینەکەی، نازەنین وەیسی، لە 19-02-2023 یەکەم سکاڵای لەسەر تۆماردەکات. یەک ساڵ و نیوە کەیسەکەیان لە دادگەیە. نازەنین دەڵێ، هاوژینم خانووەکەی فرۆشتووە و ئەو کەسەی خانووەکەی کڕیوە دەرمان دەکات. "یەک ساڵ و نیوە هیچ خەرجییەکی نەکردووین. چاوەڕێی دادگەم مافم وەربگرێ".
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نازەنین وەیسی تەمەنی 42 ساڵە و نزیکەی ساڵێکە  لەگەڵ سێ کوڕەکەی بە تەنیا دەژین.

ژنێک پێنج سکاڵا لەسەر هاوژینەکەی تۆمار دەکات؛ 'ناپاکی و هەڕەشەی کوشتنی لێکردم'

ژنێک دەڵێت، هاوژینەکەی لە شوێنی کارەکەی ژنێکی دیکەی ناسیوە و پەیوەندیی سۆزدارییان هەبووە. کاتێک بەو پەیوەندییەی زانیوە، داوای لە ژنەکە کردووە واز لە مێردەکەی بهێنێت.