کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وان بەهۆی کەمبوونەوەی گەشتی ئاسمانی گردبوونەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

خاوەنکار و نوێنەرانی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە دژی کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شارەکەیان، گردبوونەوە.
 
گردبوونەوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 27-7-2024 لە بەردەم ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان کرا. بەشداربووان کە زیاتر لە نوێنەرانی کۆمپانیای گەشتیاری پێکهاتبوون، بە دروشمی 'گەشتی ئاسمانی لە وان نەماوە' ناڕەزاییەکانیان گەیاند. 
 
دوای گردبوونەوەش، رێپێوانێکیان کرد و داوایان لە لایەنی بەرپرسیار کرد، چی زووە هەوڵێک بدەن و بابەتی کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شاری وان چارەسەر بکەن.
 
نەجدەت تەکڤا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان گوتی: "شارەکەمان ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی زیاد دەکات و ناوەندێکی گرنگی گەشتیارییە. ژمارەی گەشتیارانی گەشتی ئاسمانی رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات، جگە لە هاووڵاتیانی خۆمان، لە ئێران و عێراقەوە گەشتیاران دێنە شارەکەمان. بەداخەوە فڕۆکەخانەی شارەکەمان ئەو گرنگییەی پێنادرێت."
 
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی وان لە کەمی داوە. تەنانەت هاونیشتمانییان ناتوانن بە ئاسانی گەشتی شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا بکەن. ئەمە وایکردووە جموجووڵی گەشتیاریش کەم ببێتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ

مزگەوتی دێرینی خورماڵ بە دیزایینە کۆنەکەی نۆژەن دەکرێتەوە

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ، کە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی هەورامانە، دەستیپێکردووە و ژمارەیەک کرێکار و وەستای رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەرد لەسەر شێوازە کۆنەکەی نۆژەنی دەکەنەوە.