زیاتر لە 290 هەزار دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

28-06-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 666 هەزار و 226 کارتی بایۆمەتری گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیە نزیکەی 375 هەزار و 34 کارتیان لەلایەن خاوەنەکانیان وەرگیراونەتەوە و 291 هەزار و 192 کارتیش وەرنەگیراونەتەوە.
 
لە دهۆک 71%ی کارتی دەنگدان وەرگیراونەتەوە
 
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئامارى تایبەت بە کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى لە ماوەى شەش مانگى یەکەمی ئەم ساڵدا بڵاوکردەوە. بەگوێرەى ئەو ئامارە 254 هەزار و 265  کارتى بایۆمەترى گەیشتوونەتە ناوەندەکانى تۆمارى کۆمیسیۆن لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، بەڵام 133 هەزار و 642 کارتیان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرگیراونەتەوە، بەوەش 52.5%ى ئەوانەى ئەو کارتەیان بۆ دروستکراوە، وەریاننەگرتووەتەوە.
 
لە پارێزگاى سلێمانى لە کۆى 279 هەزار و 28 کارتى بایۆمەترى کە لە بنکەکانى تۆمارى کۆمیسیۆنن، 145 هەزار و 592یان لەلایەن خاونەکانیان وەرگیراونەتەوە، بەوەش 52.1%ى ئەو کارتانە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرگیراونەتەوە.
 
لە دهۆک 132 هەزار و 933 کارتى بایۆمەترى گەڕێندراونەتەوە ناوەندەکانى تۆمار، 94 هەزار و 803 کارتیان وەرگیراونەتەوە، بەوەش 71.3%ى کارتەکانى بایۆمەترى لەو پارێزگایە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرگیراوەتەوە.
 
لە هەولێر 164 کارتى بایۆمەتریى دووبارە هەبوون، 186 کارتى بایۆمەتریى ئەو کەسانەش گەڕێندراونەتەوە کە مردوون، لە کاتێکدا لە دهۆک هەشت کارتى دووبارە هەبوون و 26 کارتى مردووان گەڕێندراونەتەوە، لە سلێمانى هیچ کارتێکى دووبارە نەبووە و کارتى 26 کەسیش گەڕێندراونەتەوە کە مردوون.
 
هەولێر: تەنیا 17%ى کارتى دەنگدانى تایبەت وەرگیراونەتەوە
 
 لە هەولێر لە کۆى 84 هەزار و 936 کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى تایبەت 14 هەزار و 536 یان وەرگیراونەتەوە، کە تەنیا 17.1%ى کارتى دەنگدان تایبەتە.
 
لە سنوورى سلێمانى لە کۆى 19 هەزار 909 کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى تایبەت، کە بە ناوەندەکانى تۆمارى بایۆمەترى گەیشتوون بۆ دەنگدانى تایبەت، 13 هەزار و 384 کارت وەرگیراونەتەوە، بەوەش 67.2%ى کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى تایبەت وەرگیراونەتەوە.
 
لە سنوورى دهۆک لە کۆى 11 هەزار و 296 کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى تایبەت، هەشت هەزار و 813 کارت وەرگیراونەتەوە، بەوەش 78%ى ئەو کارتانە وەرگیراونەتەوە.
 
سلێمانی لە وەرگرتنەوەی کارتی ئاوارەکان یەکەمە
 
لەو کارتانەی دەنگدان کە بۆ ئاوارەکان کراون، لە کۆى 10 هەزار و 438 کارت لە ناوەندەکانى دەنگدان، دوو هەزار و 769یان وەرگیراونەتەوە، بەوەش 26.5%یان کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە.
 
لە سنوورى سلێمانى لە کۆى دوو هەزار و 759 کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى ئاوارەکان، دوو هەزار و 244 کارتیان وەرگیراونەتەوە، کە دەکاتە 81.3%.
 
لە دهۆک لە 23 هەزار و 433 کارتى بایۆمەترى دەنگدانى ئاوارەکان لە ناوەندەکانى تۆمارکردن سێ هەزار و 553 یان وەرگیراونەتەوە، بەوەش 15.1%یان کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.