پۆلیسی مەریوان: 48 ئاژاوەگێڕمان دەستبەسەر کرد

28-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، 48 "چەقۆکێش و ئاژاوەگێڕ"یان دەستبەسەر کردووە، کە بە گوتەی پۆلیس لەسەر شەقامەکان گێچەڵیان بە خەڵک کردووە.
 
تەیب محەممەدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە، رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزەیران رایگەیاند، لەسەر داوای خەڵکی مەریوان و بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی دادوەری، هەڵمەتێکی رووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی کەسانی ئاژاوەگێڕیان لە چەندین گەڕەک و شەقام، پارک و سەیرانگەکانی مەریوان دەستپێکردووە.
 
بە گوتەی تەیب محەممەدی، جگە لەو 48 کەسە، کە هەندێکیان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ئازاد کراون، دەستیشیان بەسەر 55 چەقۆ، 10 ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕدا گرتووە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مەریوانی ئاماژەی بەوەش دا، هەڵمەتەکەیان لە هەفتەکانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە