لە کۆیە باوكێک بە هەڵە منداڵە سێ ساڵانەكەی دەکوژێت

28-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
‎لە قەزای كۆیە باوكێک بە هەڵە و بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر منداڵەکەی دا دەڕوات، بەهۆیەوە منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی 28-06-2024 لە گەڕەکی شەوگێڕی سەنتەری قەزای کۆیە روویداوە. باوکەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاوەتەوە دواوە و ئاگاداری ئەوە نەبووە، کە کچەکەی لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەتی.
 
‎هاوكار عەلی، گوتەبێژی تەندروستی كۆیە، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "منداڵەكە تاوەكو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
 
‎منداڵەكە كچە و ناوی بریا سۆران باوەدینە و تەمەنی سێ ساڵە، تەرمەكەی براوەتە دادپزیشكیی كۆیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.