هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلا ئاشکرا دەکات کە لە شرنەخ گیانیان لەدەستداوە

28-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلا ئاشکرا دەکات کە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شرنەخ گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەمڕۆ هەینی، 28ـی حوزەیرانی 2024، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنێکی رۆژی 20ـی حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە گوندی ئەلکە لە شرنەخ گیانیان لەدەستداوە. 
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە: باسری جین ناسراو بە بروسک کاتۆ، لە دایکبووی شرنەخ؛ سەفەر تەمەل ناسراو بە رۆستەم چەکدار کاتۆ، لەدایکبووی شرنەخ؛ یلماز سالا ناسراو بە کامەران تەیراباز، لەدایکبووی جۆلەمێرگ و عەونی حوسەینی ناسراو بە دڵسۆز گابار، لەدایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستان.  
 
هەپەگە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، هەمان رۆژ و لە شەڕەکەدا دوو سەربازی تورکیا و چوار گوندپارێز کوژراون، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کوژرانی تەنیا گوندپارێزێکی بڵاوکردەوە. 
 
ئەو شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا دێت کە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە و لە 14ـی مانگەیشەوە چەند ناوچەیەکی شرنەخ، ئێلیهـ، جۆلەمێرگ و ئامەد وەک ناوچەی ئەمنی راگەیێندراون و ئۆپەراسیۆنیان تێدا ئەنجام دراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە