لە سەمسوور کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزەیران لە گوندی کۆچەرێی سەر بە شارۆچكەی کۆلکێ لە سەمسوور روویداوە.
 
ئەو کرێکارە، ناوی یونس تاشکن بوو، لە کۆمپانیایەکی بیناسازیدا کاری دەکرد، لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتی و بەو هۆیەوە بریندار بوو.
 
دوای ئەوەی تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، کرێکارە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی کۆلکێ. سەرەڕای هەوڵی پزیشکان بۆ رزگارکردنی ژیانی، بەڵام گیانی لەدەستدا.
 
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.