بەم جەژنەش جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک بەردەوامن لە ناڕەزایی

28-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و ناڕەزایی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک دژی بڕیارێکی حکومەتی عێراق بەردەوامە؛ رێکخەرێکی ناڕەزاییەکە دەڵێت، هیچ بەڵێنێکیان پێنەدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی حوزەیرانی 2023 کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، مامۆستا سادق یەکێک لە رێکخەرانی ناڕەزایی جووتیارانی کەرکووک، بە هیوا حوسامەدین، پەیامنێری کەرکووکی تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، زەویوزارەکانیان کەوتووەتە مەترسییەوە و دەترسن لە دەستیان دەربهێندرێت، بۆیە 29 رۆژە مانیان گرتووە.
 
ئەو هاونیشتمانییە کە لە چادری ناڕەزاییەکەوە قسەی دەکرد گوتی، "بەداخەوە تائێستا هیچ بەڵێنێکی فەرمیمان پێنەدراوە کە جارێکتر زەوییەکانمان دەستی بەسەردا نەگیرێت، وەکو سەردەمی رژێمی پێشوو. داوا لە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین، لەسەر کەسی یەکەم و ئاستی باڵا بێنە سەر هێڵ و خەمی ئەم دۆسیە بخۆن، کە مێژوویی و نەتەوەییە".
 
ئەو هاونیشتمانیانەی ناڕەزایی دەردەبڕن دانیشتووی سنووری گوندی تۆپزاوان، ئەوان داوا دەکەن، بڕیارێکی سەردەمی دەسەڵاتی بەعس هەڵبوەشێندرێتەوە، کە زەوییەکانیانی بەنێوی حکومەتی عێراقەوە کردووە و حکومەتی ئێستای عێراقیش دەیەوێت بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون زەوییەکان بەکاربهێنێت.
 
ئەو زەوییانەی ئێستا "مەترسی داگیرکردن"یان لەسەرە، زەوییەكانی كەرتی 23ـی دیبەگتەپە و 24ـی تۆپزاوان.
 
ناڕەزایی خەڵکی تۆپزاوا لەکاتێکدایە، لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـەوە، بەردەوام لەلایەن عەرەبی هاوردەوە جووتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک رووبەڕووی ئاستەنگی و رێگریکردن لە بەکارهێنانی زەوییەکانیان بوونەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.