بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین دەستگیرکرا

28-06-2022
سیداد لەشكری @sidadlashkri
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، توانیویانە بە هاوبەشیی هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە ئەمڕۆ دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینی کوشت.

لە راگەیێندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "ئەمڕۆ پاش رووداوی کوشتنی هەردوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر بە هاوبەشیی هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر تاوانبار دەستگیر کرا." ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.

پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین دەستگیرکراوە. سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سیداد لەشکری، پەیامنێری رووداو کەوتووە، تۆمەتبارەکە لە گوندی کانی بزرە لە سنووری ناحیەی قوشتەپە دەستگیرکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار تایبەت بە ژیانی ئەو خێزانە

لە سنووری دهۆک چوار خوشک و برا دەست و قاچیان لە جوڵە کەوتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

دوو خوشک و دوو برا لە کەمپی دۆمیز جووڵەی دەست و قاچیان نییە و لە دۆخێکی سەختدا دەژین. بە گوتەی پزیشکێک، چارەسەریان لە سەنتەرێکی پێشکەوتوو لە ئەورووپا دەکرێ، بەڵام تێچووی چارەسەرەکە لە توانای ئەو خێزانە پەنابەرە بەدەرە.