گالەری

28-06-2017
23 Photos
هەژار خورشید

رووداو - ئاکرێ

هەزارا گەشتیاری کورد و عەرەب روویانکردووەتە ناوچە گەشتیاری و فێنکەکانی کوردستان، یەکێک لەو ناوچە گەشتیاریانەش ھاوینەنەواری سیپەیە لە ئاکرێ.

ئاکرێ سەر بە پارێزگای دھۆکە و نزیکەی 95 کیلۆمەتر لە شاری موسڵ دوورە. کەوتووەتە ناوچەیەکی شاخاییەوە و لەنێوان سێ چیادایە. ئاکرێ بەنێوبانگە بە سرووشتی جوان و باخ و باخاتی پڕبەرھەمی ھەیە. 

بەپێی ئامارەکان، ئەمساڵ رێژەی سەردانی گەشتیار بۆ ئاکرێ هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان زیادیکردووە.

دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە چوار رۆژی رابردوودا 140 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود