لێکردنەوەی بەرهەمی قەیسی لە باكووری كوردستان دەستیپێکرد

29-06-2016
.....
.....
نیشانەکردن قەیسی مەڵەتیە
A+ A-

رووداو - مەڵەتیە

وەرزی لێكردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەتایبەت میوە و لەنێویشیاندا قەیسی لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد.

شاری مەڵەتیە لە باكووری كوردستان، کە بەقەیسی بەنێوبانگە، لە بەرهەمی ئەو میوەیەدا پێشەنگە و جووتیاران لەو مانگەدا بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، بەڵام هاونیشتمانییانی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕ لە شارەکانی باکووری کوردستان ئاوارەبوون، بۆ دەستکەوتنی کارێک  بوونەتە کرێکار لە ناوچە جیاوازەکانی مەڵەتییە.

ئەوان دەڵێن "خراپی رەوشی ژیانیان و هەژاری ناچاری کردوون لە مەڵەتیە کرێکاری بکەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە