رووداو - هەولێر
وەزارتەكانی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و رۆشنبیری و لاوان، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چاوخشاندنەوە بە مۆڵەتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەكان پێكدەهێنن. بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت: مۆڵەت لە بەشێكی ئەو تەلەڤزیۆن و رادیۆیانە وەردەگیرێتەوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ چاوخشاندنەوە بە مۆڵەتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەكان".
بەپێی گوتەی مەریوان نەقشبەندی " نزیكەی 30 رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیسلامی لە كوردستان هەن، بەشێك لەوانە گوتاری زۆر تووند پەخش دەكەن و خزمەت بەبیری تووندڕەوەی دەكەن، ئێمەش بۆ سنووردانان بۆ ئەو كارانەیان لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری ئەو لیژنەیەمان دروستكردووە، ئەوەی بشزانین زیانی زۆرە موڵەتەكەی لێوەردەگرینەوە".
لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی رۆشنبیری مۆڵەتی كاركردن بە دەزگاكانی راگەیاندن دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ