لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک: کارەبا زیاتر لە ئاستی دیاریکراو بەکاربێنن، دەکوژێتەوە

28-05-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پێوەری زیرەکی کارەبا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبا دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، ئەگەر کارەبا زیاتر لە ئاستی دیاریکراو بەکاربێنن، کارەبایان دەکوژێتەوە.
 
لیژنەکە لەو ئاگادارییەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتووی ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، "لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بوو، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە (ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە".
 
هەر لەو ئاگادارییەدا، لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەگەر لە ماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار کوژاندنەوەی كارەبای لەسەریەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 خولەک كارەباكەی دەگەڕێتەوە".
 
لیژنەکە داوادەکات هاوبەشەکانی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بەستووە، پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوە و ئەگەر لە ماوەی 45 خولەکدا زیاتر كارەبای نەهاتەوە، ئەوكات سەردانی سیانەكانی کارەبا بكەن.
 
هەروەها چەند ژمارە مۆبایلێکیشی خستووەتەڕوو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن بۆ پێدانی رێنمایی:
 
- وەزارەتی كارەبا: 07507050953 - 07507050954 (كاژێر 09:00 تاكو 02:00ی پاشنیوەڕۆ)
- هەولێر: 07728500390 - 07728500396 - 07514903975
- سلێمانی : 053127 - 07701394642
- دووکان، بازیان، چەمچەماڵ: 07736957845
- دهۆك: 07504942191 - 07504209170
- هەڵەبجە: 0538850366 - 0538851231
- گەرمیان: 07501266988
- سۆران: 07512679273
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە