باڵیۆزی تورکیا: یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە فرۆکەخانەی کەرکووک لەلایەن تورکیاوە دەکرێت

28-05-2021
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی تورکیا نیازی هەیە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کۆمپانیاکانی لە کەرکووک بکاتەوە. باڵیۆزی ئەو وڵاتەش لە بەغدا دەڵێت دوای تەواوبوونی کردنەوەی فرۆکەخانەی مەدەنیی کەرکووک یەکەم گەشت بۆ فرۆکەخانەکە لەلایەن تورکیاوە دەبێت.
 
راکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لەگەڵ عەلیرەزا کونای، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق رێککەوتن لەسەر کردنەوەی وۆرکشۆپێک کە زیاتر لە 70 کۆمپانیای تورکی تێیدا بەشدار دەبن.
 
وۆرکشۆپەکە تایبەت دەبێت بە چەند پرۆژەیەکی بنیاتنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە پشتگیری حکومەتی فیدراڵی عێراق.
 
راکان جبووری جەختی لە گرنگی بەشداریکردنی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی تورکیا لە پرۆژە بازرگانییەکان لە کەرکووک کردووەتەوە  و ئاماژەشی بە گرنگی رۆڵی تورکیا لە بنیاتنانەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی کەرکووک کردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە جبووری ئاماژەی بە رۆڵی تورکیا لە پاڵپشتیکردنی دۆسیەی ئاوارەکان و هاوکاریکردنی بریندارەکان لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک و پشتگیریکردنی کەرکووک لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردووە.
 
سەبارەت بە پرۆژەی فڕۆکەخانەی سیڤیلی کەرکووک، جبووری رایگەیاندووە پرۆژەکە گەیشتووەتە قۆناخی جێبەجێکردن و بەگەڕخستن و ئەوەش بەشێکە لە ژمارەیەک پرۆژەی دیکە، کە ئامانج لێیان خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانی کەرکووک و چاودێریکردنی هەموو پێکهاتەکانی.
 
باڵیۆزی تورکیا  لە عێراق رایگەیاندووە یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکووک لەلایەن هێڵی ئاسمانیی تورکیاوە دەکرێت. گوتیشی تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشمەرگەکە لەگەڵ منداڵەکانی قسە بۆ پەیامنێری رووداو دەکەن

دوو منداڵی پێشمەرگەیەک 'تووشی شێرپەنجە بوون' و سیانی دیکەش نیشانەکان لێیان دەرکەوتووە

نەخۆشییەکی کوشندە یەخەی ماڵێکی گوندێکی دوورەدەستی سنووری هەریری گرتووە؛ مەجلیس و قسەی باوک لەگەڵ منداڵەکانی هەر باسی نەخۆشی و چارەسەرە. ئەو باوکە دوو لە منداڵەکانی هێزیان لەبەر بڕاوە و نیشانەکانی لە سێ منداڵی دیکەشی دەرکەوتوون