لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە زاخۆ 9 کەس بریندار بوون

28-04-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری زاخۆ رووداوێکی هاتووچۆدا روویدا و بەهۆیەوە 9 کەس بریندار بوون.
 
رووداوە هاتووچۆکە کاژێر 06:45ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 28-04-2023، بووە. بەشیر یوسف، گوتەبێژی هاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە لەنێوان پیکابێک و کیایەکی بارهەڵگردا روویداوە و بەهۆیەوە 9 کەس بریندار بوون.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی زاخۆ گوتیشی، بریندارەکان ئاوارەی کەمپی چەمشکۆن. دەشڵێت، دوو کەسیان برینەکانیان سەختە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە