لە کەرکووک دەرمانی نەخۆشانی گورچیلە لە نەخۆشخانەکان دەستناکەوێت

29-04-2022
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
تەندروستیی کەرکووک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان شاندێکی ناردووەتە بەغدا
تەندروستیی کەرکووک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان شاندێکی ناردووەتە بەغدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە کەرکووک دەرمانی گورچیلە و قۆناخی دوای چاندنی نییە، یان ئەوەندە کەمە بەشی نەخۆش ناکات، حەوت مانگە لە بەغداوە دەرزی و ئەو جۆرە دەرمانە نەنێردراوە، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکووک شاندێکی ناردووە بۆ بەغدا، دەڵێت، بەم نزیکانە دەرمان دەگەنە کەرکووک. 
 
لە نەخۆشخانەی کەرکووک رۆژانە 100 کەس گورچیلەیان دەشۆردرێتەوە، هەندێکیان هەفتەی سێجار پڕۆسەکەیان بۆ دەکرێت، ئەوە ئازاری زۆرە، سەرباری ئەوەش دەرمان نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ شوشتنەوەی گورچیلەدا بەکاریبێنن تا گورچیلەیان سستتر نەبێ.
 
جیا لەو ئازارەی بەهۆی پڕۆسەکەوە دەیچێژن، کێشەی دەستنەکەوتنی دەرمان و چارەسەرەکان ئازارێکی دیکەیە بۆئەوان.
 
حەبیب مەولود زیاتر لە ساڵێکە هاتووچۆی نەخۆشخانەکە دەکات، بێ وزەیی بەهۆی نەخۆشییەکەی لەلایەک و کێشەی کڕینی دەرمان و چارەسەرەکانی دوو خەمی گەورەی ئەون.
 
حەبیب مەولود، نەخۆشێکە و دەڵێت، "جاری واهەیە دەرزی نییە لێی بدەی (دەرزی خوێن)، دکتۆر و کارمەندەکان باشن، بەڵام دوای شووشتنەوەکە دەرزی نییە، دەرزی کالیسیۆم هەر نییە، زۆر شت داوا دەکەی نییە".
 
نەجم سدیق، نەخۆشێکی دیکەیە و دەڵێت، "جاران لەفافەکەیان دەهێنا، ئێستا نەماوە. زۆر چارەسەر هەیە بڕاوە و نییە، تەنها دەرزی پێستەکە دەدەن".
 
بەرپرسانی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک دەڵێن، پێشتر کێشەی دەستکەوتنی دەرمانی دوای نەشتەرگەرییان هەبوو
ئێستا خەریکە ئەوەش چارەسەر دەکەن و شاندێکیان ناردووەتە وەزارەتی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و دەرمانی پێویست دابیندەکرێت.
 
دکتۆر نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "سەبارەت بە دەیلەزە، گرێبەستمان هەیە بۆ فراوانکردنی، 33قەرەوێڵە لە غەڕناتە و 12 قەرەوێڵە لە حەویجە، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای تیکای تورکییەوە پەرەی پێدەدرێت، سەبارەت بەو قەیرانەی لەدوای نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەوە هەیە، شاندێکمان ناردووە بۆ بەغدا".
 
تەنیا لە نەخۆشخانەی کەرکووکی گشتی 34 ئامێری شووشتنەوەی گورچیلە هەیە و پڕۆسەکە هەفتانە بۆ 370 نەخۆش بەبێ کێشە ئەنجامدەدرێت.
 
بەڵام دەستنەکەوتنی دەرمانی تایبەت بەو نەخۆشییە هاوشێوەی دەرمان و چارەسەرییەکانی دیکەی نەخۆشخانەکان بووەتە قەیران و هۆکارەکەشی سستییە لە ناردنی لەلایەن بەغداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.