رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو لێدوانانەی چەند بەرپرسێکی حکومەتی فیدراڵ لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر پرۆژەی رێگای گەشەپێدان دروست نین.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەو بارەوە بڵاوکردەوە و گوتی: لە چەند رۆژی رابردوودا بەیاننامەی پەیوەندیدار بە حکومەتی فیدراڵ بڵاوکرایەوە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە پلانی کۆتایی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان (هێڵی شەمەندەفەر - رێگای نێودەوڵەتی) لە ناوچە کوردستانییەکان و جوگرافییەکانی کوردستان.
وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، دوایین کۆبوونەوەی فهرمییان لهگهڵ وهزارهتی گواستنهوهی فیدراڵ له 23-5-2024 بووه، لهو كۆبوونهوانهی له ههولێر به سهرپهرشتیی ئانۆ جهوههر، وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان و به ئامادهبوونی یونس خالید جهواد، بهڕێوهبهری گشتیی كۆمپانیای هێڵی شهمهندهفهری عێراق له وهزارهتی گواستنهوهی فیدراڵ و سهفا جهبار ناسر، بهڕێوهبهری پرۆژهی رێگهی گهشهپێدان له وهزارهتهكه و برۆنۆ ترۆكا، بهڕێوهبهری جێبهجێكار له كۆمپانیای راوێژكاریی ئیتاڵی (BTP) و بیلال ئهلعهلی، راوێژكاری كۆمپانیا بهڕێوهچووه.
بەپێی راگەیێندراوەکە، له ئهنجامی ئهو كۆبوونهوهیهی ههولێردا، ئانۆ جهوههر لهبارهی ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكه پهیوهندی به وهزیری گواستنهوهی حكومهتی عێراق كردووه و ههردوولا لهسهر كۆنووسی ئهو كۆبوونهوه رێككهوتن و لهسهر ئهم بنهمایهش تیمی ههردوولا به كۆی دهنگ، واژۆیان لهسهر كۆنووسهكه كردووه.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، بە فەرمی ئەم کۆنووسە وەک نەخشە رێگایەکی هاوبەش دانرا بۆ گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە رێگەی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دراوسێکانی هەرێم و بەدواداچوونی کار لە نزیکەوە لە نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیای راوێژکاری و نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاری بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکە.
"بڕیار وابوو به پێی ئهو رێككهوتنه دووقۆڵییه، كۆنووسهكه بخرێته بهردهم ههر یهک له محهممهد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق و مهسرور بارزانی، سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان بۆ ئهوهی واژۆی لهسهر بكهن"، وەزارەتی گواستنەوە وا دەڵێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر دەڵێت: "ئەوەی دوای چەند کاتژمێرێک لە واژۆکردنی کۆنووسەکە روویدا، چەندین نیشانەی پرسیاری لای وەزارەتەکەمان ورووژاند، کاتێک تیمی وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵی بەشداری لە سەردانی مەیدانی نەکرد بۆ ئەو رێڕەوەی کە وەزارەتەکەمان پێشنیازی کردبوو بۆ هێڵی ئاسن (شەمەندەفەر) و رێگای خێرای نێودەوڵەتی لە ناوچە دراوسێکانی کوردستان و ناوخۆی، هەروەها ئەوەی دوای سێ رۆژ لە واژۆکردنی کۆنووسەکە روویدا زیاتر شۆکهێنەر بوو، کاتێک لەبری ئەوەی کۆنووسەکە پێشکەش بە سەرۆکوەزیران لە بەغدا بکرێت، کۆنووسەکە هەڵوەشێنرایەوە و خۆیان لێی دزییەوە".
دەشڵێت: "وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی بە نووسراویان ژمارە (11 ک 3326) لە 26-5-2024، راسپاردە و پێشنیازە تۆمارکراوەکانی لە کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەش لە هەولێر و بە واژۆی بەڕێز وەزیر (رەزاق محێبس سەعداوی) و بەبێ هیچ روونکردنەوەیەکی پێشوەخت رەتکردەوە".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن باسی کۆبوونەوەکەیان دەکات و دەڵێت: ئەو کەشوهەوایەی کە زاڵ بوو بەسەر کۆبوونەوەکەدا لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، کەشوهەوا و هەستێکی نیشتمانی و برایانە بوو لەنێوان تیمەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵی و بە ئامادەبوونی کۆمپانیای راوێژکاری ئیتاڵی و نووسینگەی راوێژکاری ئەندازیاری و دوای واژۆکردنی کۆنووسەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش کرا کە کاریگەریەکی ئەرێنی بەجێهێشت بۆ پشتگیریی پڕۆژەکە، بەڵام ئەو پێشهاتە نەخوازراوانەی کە دوای چەند کاژێرێک و رۆژێک دوای واژۆکردنی کۆنووسەکە روویدا جێگەی پرسیار و نائومێدی بوو.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەڵوێستی جێگیری سەرۆکایەتیی حکومەتی کوردستان دەکاتەوە لە پشتگیریکردنی "پڕۆژە نیشتمانییەکان کە دەبنە هۆی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و لە پێشیانەوە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان". هەروەها جەخت لەسەر "هەڵوێستی جێگیری حکومەت و وەزارەت دەکاتەوە سەبارەت بەو رێڕەوەی کە وەزارەت پێشنیازی کردووە لە ناوچە دراوسێکانی هەرێم و لە خاکەکەیدا کە (هێڵی ئاسن و رێگای خێرای وشکانی) کە 32 کیلۆمەتر کەمترە بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕێت کە لە شاری موسڵ بە رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە تێدەپەڕێت بە دەشتی نەینەوا و قەزای حەمدانیە و قەزای تەلکێف بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک و گوندی دێرابوون لە رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە و سنووری عێراق - تورکیا لە لای هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گوندی قەرۆڵڵا لە ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە رۆژهەڵاتی رووباری دیجلە.
ئەم رێڕەوە پێشنیارکراوە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێڕەوێکی کورتترە و تێچووی کەمترە "خزمەت بە پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی گەلی عێراق دەکات لە رووی نەتەوەیی و ئایینیەوە لە دەشتی نەینەوا و هەروەها گەشە دەدات بە گوند و ناحیە و قەزاکان کە زۆر زەرەرمەند بوون لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ناکرێ پشتگوێ بخرێن لە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گرنگ وەک پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و کە لە بەغدا بە بیابان و چۆڵستانێکی وشکدا تێدەپەڕێت"، وەزارەت وا باسی کردووە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لێدوانی بەرپرسانی بەغدا رەتدەکاتەوە، "هەندێک بەرپرس لە حکومەتی فیدراڵی لێدوانیان داوە سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان. بە هیچ شێوەیەک راست نین و گەیشتن بە پلانێکی کۆتایی بۆ پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان (هێڵی ئاسن و رێگای خێرای وشکانی) لە جوگرافیای هەرێمی کوردستان و ناوچە دراوسێکانی پەیوەستە بە رادەی ئامادەیی هاوتا و هاوکارانمان لە وەزارەتی گواستنەوە و حکومەتی فیدراڵی بۆ کارکردن پێکەوە وەک یەک تیم لەنێو بەرنامەیەکی پیشەیی تەواوکاردا بۆ دیاریکردنی رێڕەوێک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان لە هەموو بستێکی ئەم نیشتمانە دەستەبەر بکات، هیچ دەستبەرداربوونێک لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان نییە. بۆ ئەوەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەرهەمدار بێت، پێویستە پڕۆژەیەکی عێراقی بێت بۆ هەموو عێراقییەکان بێ جیاکاری یان پشتگوێخستن".
رۆژی 22ـی ئاداری 2025، د. ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گواستنەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نەخشەسازیی کۆتایی رێگەی گەشەپێدان تەواو بووە، پڕۆژەکە بە درێژایی 11 کیلۆمەتر بە پارێزگای دهۆکدا تێدەپەڕێت، لە رێگەی دەروازەی پێشابوورەوە دەگاتە تورکیا. هاوئاهەنگیی تەواویان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کردووە و کۆبوونەوەش لەگەڵ پارێزگاری دهۆکدا کراوە".
لەبارەی قۆناخەکانی داهاتووەوە، ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، "لە قۆناخی داهاتوودا وردبینیی نەخشەکان دەکرێت و رەوانە دەکرێت بۆ جێبەجێکردنیان".
د. ناسر ئەسەدی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم پڕۆژەیە زۆر گەورەیە و بە راوێژکردن لەگەڵ راوێژکار و شارەزا نێودەوڵەتییەکان کراوە، کە دەتوانێت عێراق بباتە قۆناخێکی نوێوە و هەزاران هەلی کاریش بۆ گەنجان بڕەخسێنێت".
درێژیی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان هەزار و 200 کیلۆمەترە و پێکدێت لە هێڵەکانی گواستنەوەی کەلوپەل و گەشتیاران و هێڵی ئاسن، لە بەندەری فاو لە پارێزگای بەسرەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نێو خاکی تورکیا.
خەرجیی پڕۆژەکە بە 17 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، 10.5 ملیار دۆلاری بۆ کڕینی شەمەندەفەری کارەبایی مۆدێرن و 6.5 ملیار دۆلاری بۆ درێژکردنی هێڵی ئاسن تەرخان دەکرێت.
قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە لە ساڵی 2028 تەواو دەبێت، قۆناخی کۆتایی لە ساڵی 2050 تەواو دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ