کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ دەنگدەران: کارتی بایۆمەتریتان وەربگرنەوە

28-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لەو کەسانە کرد کە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی نزیکترین بنکە لە پارێزگاکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، تاوەکو بتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "کۆمیسیۆن بەردەوامە لە رادەستکردنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەو کەسانەی کە لە ساڵی 2023دا تۆماری خۆیان و زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە."
 
جومانە غەلای داوای لەو کەسانە کرد، کە تۆماری خۆیان نوێکردووەتەوە، سەردانی نزیکترین بنکەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران لەو 173 بنکەیە لە پارێزگاکانی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان وەربگرنەوە و بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
 
بڕیارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 10ـی حوزەیرانى داهاتوو بکرێت، یەکەمجارە بەبێ کورسیی کۆتای پێکھاتەکان دەبێت، کە پێنج کورسی بۆ کریستیانەکان، پێنج بۆ تورکمان و کورسییەکى دیکەیان بۆ ئەرمەن بوو، بەڵام لە 21ـی شوبات دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندەوەی کورسیی کۆتاکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."