وەزارەتی نەوتی عێراق داوای هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی سۆمۆ دەکات

28-03-2023
ئەنمار غازی
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە باشووری عێراق. وێنە: AFP
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە باشووری عێراق. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو - بەغدا

چەند رۆژێک بەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە تێدەپەڕێت، ئەمەش دوابەدوای بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی. ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات بەپەلە هەناردەکردنەوەی ئەو نەوتە دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەولێر دەگەنە رێککەوتن.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشداریی ئەوە دەدرێت دواکەوتنی هەناردەکردنەوە، زیان بە ئابووریی نیشتمانی و بودجەی گشتیی وڵات دەگەیێنێت.
 
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "دەبێت رێز لە بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی بگرین کە لەوبارەوە دراوە. هەروەها برایانی هەرێمی[ کوردستانی]ش دەبێت تێگەیشتنیان لەسەر ئەو بڕیارە هەبێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق - سۆمۆ دەبێت. بە دڵنیاییەوە داهاتەکەی دەچێتە بودجەی فیدراڵی و داهاتی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات. بەمەش وەزارەت داهاتەکەی زیاتر دەبێت لەوەی پێشتر هەرێمی کوردستان بەدەستیهێناوە."
 
لە ئاستی پەرلەماندا، پەرلەمانتاران بە پێویستی دەزانن خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ریشەوە چارەسەر بکرێن. یاسای نەوت و گازیش بە کاری لەپێشینەی ئەو هەنگاوە دەزانن بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی.
 
عارف حامی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوە دەکات، "سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز، ناوەند و هەرێم[ی کوردستان] لەسەریان پێویست بووە ئەو یاسایە دەربکەن. یاساکە گرنگە پەیوەندیی نەوتی و سامانە سرووشتییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم[ی کوردستان] رێکدەخات ئەمەش لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانە."
 
میکانیزمەکانی ئێستا پێویستە جێبەجێ بکرێت کە دەڵێت، دەبێت پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی حکومەتی فیدراڵی بێت، ئەمەش پرسێکە شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە بەغدا تاوتوێی دەکەن، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".