وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نامەیەک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی نامەیەکی لە وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانياوە پێگەیشتووە و تێیدا وەزیرە ئەڵمانییەکە گوتوویەتی، "جەخت لە بەردەوامیی پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەینەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە 28-03-2023 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان نامهيهكى له ئانالێنا بێربۆک، وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانياوه پێگەیشتووە. بەپێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەکەدا وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانيا، "سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات بۆ پێشوازیی گەرم و دۆستانەی لە کاتی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان له رۆژانى 7-10ی ئادار، هەروەها جهخت له بهردهواميى پشتيوانيى ئەڵمانیا بۆ ههرێمى كوردستان دهكاتهوه."
وهزيرى دهرهوهى ئهڵمانيا لە بەشێکی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "خۆشحاڵ بووم لە بەڕێزتانم بیست، کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی مافەکانی ژنان و میدیاکاران، جێگەی بایەخی تایبەتی حكومەتەکەتانە. هەروەها پیشوازیی گەرم لەوە دەکەم، کە دەتانەوێت چالاکانە رووبەڕووی کاریگەرییەکانی قەیرانی کەشوهەوا ببنەوە. هەموو ئەمانە پێشمەرجی ئەوەن، خەڵک لە نیشتمانی خۆیان ئاسۆی ئاییندەیی ببینن."
بێربۆک نووسیویشیەتی، "سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی کە هەرێمەکەتان لە ساڵی 2014وە زۆرترین ئاوارەی نێوخۆی لە سەرتاسەری عێراقەوە گرتوونەتە خۆی و تائێستاش دەیانپاریزێت."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئێزیدی، مەسیحی و خەڵکی سەر بە کەمینەکانی دیکەش پێویستیان بە ئاسۆگەلێکی ئاییندەیی هەیە، کە لە ژیانی نێو کەمپەکان زیاتر بێت و "ئاسایشێکی جڤاتی و کۆمەڵایەتییان پێ ببەخشیت. دەمەوێت هانتان بدەم، لەم بارەیەوە هەم لە هەرێمەکەتان و هەم لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا لە کارکردن لەسەر ئەمە بەردەوام بن."
لە کۆتایی نامەکەیدا وەزیرەکەی ئەڵمانیا هیوای خواستووە، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، دوای پێکهێنانی "سەرکەوتووانەی" حکومەت لە بەغدا، "لەسەر بناخەیەکی نوێ و جێ متمانە بنیات بنرێن، بۆئەوەی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەی بەکاربهێندرێن."