UNHCR: لە پێنج ساڵی رابردوودا کەمترین پەنابەری ئێرانی لە وڵاتانی سێیەم نیشتەجێکراون

28-03-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو – رادیۆ

کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)  لە عێراق رایدەگەینێت، لەنێوان ساڵانی 2016 تاوەکو 2021 ژمارەیەکی کەمی پەنابەرانی هەڵگری وڵاتینامەی ئێرانی لە وڵاتانی سێیەم نیشتەجێکردوون و دەشڵێت: بە بەردەوامی کاردەکەین بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو پەناخوازانەی کە داوای وڵاتی سێیەم دەکەن، بەڵام ئەوە لە دەسەڵاتی وڵاتی نیشتەجێکەردایە. 
 
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاماژە بەوەش دەکات، ئاژانسی UNHCR لە عێراق پەنابەران و پەناخوازانی شایستە دەستنیشان دەکات بۆ رەچاوکردنی نیشتەجێکردنیان لەوڵاتی سێیەم. هەر کەیسێک بەپێی شایستەیی خۆی لەبەرچاو دەگیرێت و پەیوەندی بە رەگەزنامەی کەسەکەوە نییە.
 
دەقی وەڵامی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق:
 
رووداو: ژمارەی ئەو خێزانانە ئێرانییانەی لە هەرێمی کوردستانن و لە رێگەی UNHCRـەوە داوای وڵاتی سێیەمیان کردووە چەندن؟ ساڵی رابردوو چەند خێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان"ئێران"، لە رێگەیUNHCR چوونەتە وڵاتی سێیەم؟
 
UNHCR: لە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ژمارەی ئەو پەنابەر و پەناخوازانە ئاشکراناکات کە کەیسەکانیان تەماشادەکرێت بۆ نیشتەجێکردن لەوڵاتی سێیەم. بەڵام لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2021، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران لە عێراق ژمارەیەکی کەمی پەنابەرانی ئێرانی خاوەن پێداویستی بۆ وڵاتانی سێیەم نیشتەجێ کردووە هەروەها پەنابەران و پەناخوازان ناتوانن داوای نیشتەجێکردن بۆ وڵاتانی سێیەم بکەن، بۆ نیشتەجێکردن بۆ وڵاتانی سێیەم پەناخواز و پەنابەران هەڵدەبژێردرێن لەلای کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەپێی پێوەرانەی دانراون لەلایەن وڵاتانی نیشتەجێکەرەوە و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران.
 
رووداو: بەشێک لە پەنابەران گلەیی لە دواکەوتنی کەیسەکانیان دەکەن، هۆکارەکەی چییە؟ خێزان هەیە دەڵێت، لە ساڵی1997ـەوە هێشتا کەیسەکەی یەکلا نەبووەتەوە؟
 
UNHCR: ئێمە هیچ فایلێکی نیشتەجێکردنمان نیە کە هی بەرواری ساڵی 1997 یان پێشتر بێت. هەموو ئەو کەسانەی کە فایلێکی نیشتەجێکردنیان هەیە، راوێژکاری وەردەگرن لە ئەگەری داخستنی کەیسەکەیاندا. دەتوانن سەردانی تیمەکانمان بکەن لە ناوەندەکانی تۆمارکردنی یان سەنتەری کۆمەڵایەتی سەر بە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆ گفتگۆکردن و وەرگرتنی زانیاری لەسەر کەیسی نیشتەجێبوونیان. ئەو وڵاتانەی پەنابەران وەردەگرن بەرنامەیەکی رێکخراویان داناوە بۆ دووبارە نیشتەجێکردنەوەی پانەبەران و هاوکات بن لەگەڵ ئەو ژمارە دیاریکراوانەی کە ساڵانە لەلایەن کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR پێشکەش دەکرێن و کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتی سێیەم لەلایەن وڵاتی نیشتەجێکەرەوە دیاری دەکرێت، بە بەردەوامی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران داکۆکی دەکات بۆ زیادکردنی ژمارەیان، ئەمەیان بە تەواوتی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی وڵاتی نیشتەجێکەردایە.
 
رووداو: لەپێشینەیی 'ئەولەوییەت' بۆ کەیسەکانی پەنابەران بۆ کام کەیسانەیە؟
 
UNHCR: کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، پەنابەران و پەناخوازانی شایستە دەستنیشان دەکات بۆ رەچاوکردنی نیشتەجێکردنیان لەوڵاتی سێیەم. هەر کەیسێک بەپێی شایستەیی خۆی لەبەرچاو دەگیرێت و پەیوەندی بە رەگەزنامەی کەسەکەوە نییە.
 
رووداو: چەند ئافرەتێک هەن لە کامپەکاندا هاوژینەکانیان مردوون یان بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام منداڵ و کەسوکاریان لەدەرەوە چی دەکەن بۆ ئەو کەیسانە؟ نزیکەی 50 منداڵ هەن بەهۆی بۆردوومانەکانەوە باوکیان لەدەستداوە، وەکو UNHCR چی دەکەن بۆ ئەو منداڵانە؟
 
UNHCR: بەشێوەیەکی گشتیی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران خزمەتگوزاری تایبەتمەند بە بەڕێوەبردنی کەیسی تووندوتیژی جێندەری و پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ پەنابەران و پەناخوازان لەڕێگەی هاوبەشەکانەوە پێشکەش دەکات. هەروەها کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هاوبەشەکانی بۆ پاراستنی منداڵان خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبردنی کەیسی تایبەتمەند و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە منداڵانی لەژێرمەترسیدان و خێزانەکانیان دەکەن، لەوانەش لەڕێگەی بەرنامەکانی پەروەردەکردنی منداڵ و بەشداریکردن لەگەڵ کۆمەڵگە لە رێگەی هۆشیارکردنەوە و پێکهاتەکانی پاراستنی منداڵان لەسەر بنەمای کۆمەڵگە. کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رێکارەکانی بەرژەوەندی باڵا بۆ منداڵانی پەنابەر جێبەجێ دەکات، لەوانەش بۆ منداڵانی بێ یاوەر و منداڵانی جیابووەوە لە خێزانیان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
 
رووداو: پەنابەران گلەیی لە راگیرانی هێڵی گەرمی پەیوەندیکردن دەکەن، بۆچی راگیراوە؟ دەڵێن وەڵام نادرێینەوە وەکو پێویست؟
 
UNHCR: لە کاتی داخستنی خزمەتگوزاری هێڵی گەرمدا، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران هێشتا لە رێگەی سەکۆی زانیاری و سندووقەکانی سکاڵا کە لە دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکانی پەنابەران و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان بەردەستن بە شێوەیەکی نهێنی راو و بۆچوون و سکاڵا وەردەگرێت. پەنابەران دەتوانن لە هەر کاتێکدا سندووقەکانی سکاڵا و سەکۆی زانیاری بەکاربهێنن، و تیمی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەدواداچوون بۆ هەر راو و بۆچوونێك یان سکاڵایەک دەکات لەسەر بنەمای کەیس بە کەیس.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گۆڤار حارس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای روانگە.

دەزگای روانگە 50 بزنسی بچووک بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 08-08-2024، دەزگای روانگە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی دارایی، ژمارەیەک بزنسی بچووک لە شاری سۆرانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گەنجان دابین بکات. گۆڤار حارس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگاکە لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو کە زانا کایانی و نالین حەسەن پێشکێشیان کرد، رایگەیاند: ''ناوی پڕۆژەکە 'وەرچەرخان'ـە و لەسەر بنەمای هاوکاریکردن و دامەزراندنی 50 بزنسی بچووکە بۆ 50 خێزانی کەمدەرامەت.''