نێچیرڤان بارزانی: لە خودای مەزن داواکارم رەمەزان خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان بهێنێت

28-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکات و دەڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت." 
 
ئەمڕۆ 28-02-2025، لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە 01-03-2025ـی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
 
نێچیرڤان بارزانی لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە مسوڵمانان کرد و گوتی، "رەمەزان مانگی بەزەیی، لێبوردەیی و چاکه‌یه‌، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگه‌دا. هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، خوای مه‌زن رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسووده‌یی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە