لە زاخۆ تاکسییەک گڕی گرت و شۆفێرەکەی بە سووتان گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لە زاخۆ وەرگەڕا و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشا، دواتر ئاگری گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شەقامی پیشەسازیی لە بەرامبەر مزگەوتی رەشید لە زاخۆ روویدا.
 
موقەدەم محەممەد سلێمان، گوتەبێژی هاتووچۆی زاخۆ ئەم زانیارییانەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.
 
گوتیشی، رووداوەکە بە دیاریکراوی لە کاژێر 2:30 بەرەبەیان روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرەکەی بەتەواوی سووتاون.