خانووبەرە لە کەلار گرانە 'بەڵام نەوەک بەو رادەیەی باس دەکرێت'

28-02-2024
هونەر حەمید
نرخی خانووبەرە لە کەلار
نرخی خانووبەرە لە کەلار
نیشانەکردن کەلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرانترین شوێنی نیشتەجێبوون لە کەلار دەکەوێتە نێو بازاڕی قەزاکە، نرخی خانوویێکی 300 مەتر بە 500 هەزار دۆلارە، خانوویێکی 200 مەتریش بە 350 هەزار دۆلارە. 
 
لەتیف شێخ محێدین، ئەندامی ئەنجوومەنی لقی سلێمانیی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانە، دەڵێ نرخی یەکەی نیشتەجێبوون "بەپێ هەڵکەوتەی جوگرافیی شاری کەلار جیاوازییەک هەیە، بەڵام ئەو جیاوازییەش نییە. راستە ئێستا زەوییەک لەنێو بازاڕی کەلار رەنگە بگاتە ملیۆنێک دۆلار، بەڵام تۆ ناتوانی ئەمە بەراورد بکەی و بڵێی؛ مادام زەوییەک لەوێ بە ملیۆنێک دۆلارە و 200 مەترییەک لە سلێمانی بە 500 هەزار دۆلارە، کەواتە زەویی کەلار گرانترە."
 
گەڕەکی کەلاری کۆن، کە کۆنترین گەڕەکە لە کەلار، نرخی خانوویێکی لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دۆلارە. 
 
ئەیووب محەممەد و باوکی ماوەی 27 ساڵە زەویفرۆشن لە کەلار، باس لەو هۆکارانە دەکەن کە بوونەتە هۆی گرانبوونی نرخی زەوی لە کەلار.
 
ئەو زەویفرۆشە دەڵێ "نرخی خانووبەرە لە کەلار لە رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو باش بوو، بەڵام لەچاو شوێنەکانی دیکەی وەک هەولێر و سلێمانی ئاسایی بوو، ئەمەش کە گوتیان کەلار نرخی زۆر بەرزە، وایکرد لە ماوەیەکی کەمدا گەشەیەکی ئابووریی باشی کرد."
 
بەپێ ئاماری وەبەرهێنانی گەرمیان، 23 هەزار خانوو، شوقە و ڤێلا لە کەلار دروست دەکرێن و نرخی خانووەکان 70 هەزار دۆلارە، نرخی ڤێلاکانیش 150 هەزار دۆلار تاوەکو 300 هەزار دۆلارە.
 
هەڵکەوتەی جوگرافیی کەلار بەجۆرێکە، دەکەوێتە باشووری هەرێمی کوردستان، لە رۆژهەڵاتییەوە ئێران و لە باشوورییەوە عێراقە، لەبەرئەوە بووەتە ناوەندێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەڵام بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی رووداو کردوویەتی، نرخی زەوی لە کەلار بەراورد بە پارێزگەکانی وەک هەولێر، سلێمانی و دهۆک گرانتر نییە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ سەرژمێری، عێراق ‌و كوردستانی گەیاندە دەرگای زێڕین

لە زانستی سەرژمێریدا هەر وڵاتێك رێژەی 60٪ـی ‏دانیشتووانەكەی تەمەنیان لە نێوان 15بۆ 64 ساڵیدا بوو، ئەوا ئەو كۆمەڵگەیە بە ‏كۆمەڵگەیەكی گەنج ناوزەند دەكرێت. واتە ئەو وڵاتە لایەنی ‏مرۆیی بەردەستە بۆ ‏‏ئەوەی ‏ئابوورییەكەی گەشە پێبدات.‏ عێراقیش بەهەمان شێوە 60.2٪ـی كۆمەڵگەكەی ‏تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە، واتە ئەویش بەهەمان شێوەی هەرێمی ‏كوردستان گەیشتووە بە پەنجەرەی دیمۆگرافی واتە گەیشتن بە دەرگای زێڕین.