رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی زیلانی هەولێر ماڵێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئاگرەکە لە گەڕەکی زیلان کەوتووەتەوە. بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، بەهۆیەوە کەسێک کە لە ماڵەکەدا گیری خواردبوو، بە دووکەڵ خنکا و گیانی لەدەستدا.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پلەی موقەدەمە و ناوی فەرەیدوون سدیقە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لەنێو ماڵەکەی خۆیدا گیری خواردبوو، دوای رزگارکردنی و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە لە رێگەدا گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ