دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لە دژی هەرێمی کوردستان بۆ مانگێکی دیکە دواخرا
رووداو دیجیتاڵ
دادگەی باڵای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لە دژی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام بڕیاری لەبارەی دۆسیەکە نەدا و دوایخست بۆ رۆژی 28ی مانگی داهاتوو. سکاڵاکار داوای پارەی 18 ساڵی فرۆشتنی یەکەکانی خۆراکی کردووە.
سکاڵاکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراکی عێراقەوە لەسەر هەریەک لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ئەو وەزارەتە تۆمار کراوە. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، رێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق کردووە و رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، ئەو دۆسیەیە بەردەوام دوادەخرێت، چونکە کێشەکە چارەسەر کراوە.
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیار بوو رۆژی سێشەممە 28-02-2023 دادگەکە لەبارەی سکاڵایەک بۆ پابەندکردنی هەرێمی کوردستان بە پێدانی پارەی فرۆشتنی یەکەکانی کۆبۆنی خۆراک لە ماوەی 01-01-2004 تاوەکو 30-09-2021 کۆببێتەوە، بەڵام دادگەکە کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی 28ی مانگی ئادار دواخست.
تاوەکو ئێستا چوار جار سکاڵاکە دواخراوە و بە دواخستنەکەی ئەمڕۆوە دەبێتە پێنجەم جار، تێیدا سکاڵاکار داوای پارەی 18 ساڵی فرۆشتنی یەکەکانی خۆراک لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان پێیوایە سکاڵاکە ئەنجامی نابێت.
رۆژی یەکشەممە، 26-02-2023، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا رێککەوتنمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسیەیە کرد. ئێستا رێککەوتنەکە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، بۆیە پێشبینی ناکەین دادگەی فیدراڵی هیچ بڕیارێک لەبارەی ئەو سکاڵایەوە بدات، چونکە دۆسیەکە بەرەو چارەسەری دەڕوات، بۆیە ئەگەری زۆرە دادگە بڕیاردان لەبارەی دۆسیەکە دوابخات."
نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەش دا، دوێنی لە هەولێر لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کۆبوونەتەوە، باسی ئەو رێککەوتنەشیان کردووە کە لەنێوانیاندا هەیە، بۆیە دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت رێککەوتنەکان وەکو خۆیان جێبەجێ بکرێن.
سەبارەت بەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وەزارەت هەیە، نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوە کرد، "بەپێی رێککەوتنی نێوان ئێمە و وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ساڵی 2022، پارەی کۆبۆنی خۆراک مانگانە دەنێردرێتەوە بۆ بەغدا، لە بەرامبەر ئەوەدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق پارەی خەرجییەکانی گواستنەوە و داگرتنی یەکەکانی خۆراک و پاداشتی فەرمانبەران و کۆمەڵێک خەرجیی دیکە لەئەستۆ دەگرن."
بڕیارە رۆژی 15ی ئادار دادگەکە کۆبوونەوەیەکی دیکەش بکات لەبارەی سکاڵایەک لەسەر درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کە دوو جار دواخراوە، لە سکاڵاکەدا سکاڵاکار داوای پووچەڵکردنەوەی یاسای ژمارە 12ی رۆژی 09-10-2022ی تایبەت بە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بە پاساوی دژایەتیی لەگەڵ هەردوو ماددەی 5 و 20ی دەستووری عێراق، جگە لەوەش لە داواکەدا هاتووە، "مافی دەستووریی دیاریکراو لە مادەی 51ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992 پێشێل دەکات."
رۆژی یەکشەممە 15-01-2023 وریا سەعدی ئەحمەد، راوێژکارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "ئێمە وەکو تیمی راوێژکارانی یاسایی پەرلەمانی کوردستان داوامان کرد کۆبوونەوەکە دوابخرێت بۆئەوەی بەڵگەنامەی زیاتر ئامادە بکەین، چونکە ئەو سکاڵایەی کراوە پێشتر چوار سکاڵا بوون و یەکخران و کرانە یەک سکاڵا."