پۆلیسی هەولێر: گرووپێکمان دەستگیرکرد بە ماتۆڕسکیل خەڵکیان بێزاردەکرد

 
رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی هاونیشتمانییان گلەییان لە گرووپێک کرد کە لەسەر رێگەی شارۆچکەی کەسنەزان بە نمایش و تیژڕەوی ماتۆڕسکیلەکانیان خەڵکیان بێزاردەکرد، گرووپەکەیان دەستگیرکردووە.
 
لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت، گرووپەکە لە 14 کەس پێکهاتبوو کە 14 ماتۆڕسکیلیان پێبووە، هیچ کامیان خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ماتۆڕسکیل نەبوونە.
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، ئەو گرووپە لەسەر رێگەی نێوان شەقامی 120 مەتری و فلۆریاستی شەوانە بە نمایشکردن و کێبڕکێ و تیژڕەوی خەڵکی ناوچەکەیان بێزارکردبوو، دوای بەدواداچونیان بۆ ئەو کەیسە ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیان گرتووە. 
 
پۆلیس دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و شۆفێرەکان رادەستی دادگا کراون.