وەزارەتی ئەوقاف: پار 91 فەقێ لە حوجرەکان مۆڵەتیان بۆ بوون بە مامۆستای ئایینی وەرگرتووە

28-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پار 91 مامۆستا لە حوجرەکانی وەزارەتی ئەوقاف مۆڵەتیان پێدراوە و بوون بە مامۆستای ئایینی.
 
رۆژی سێشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو مامۆستایانە لە حوجرەکان مۆڵەتی زانستی وەردەگرن، بەڵام مەرجە ئەم حوجرەیە سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بێت و لە چوارچێوەی مۆڵەتە فەرمییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بێت." 
 
لەبارەی ئەو کەسانەی کە مۆڵەت بەم مامۆستایانە دەدەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، "پێویستە مامۆستای ناسراو و خاوەن ئەزموون بن و تەمەنێکیان بەڕێکردبێت لە خزمەتکردن. لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە دەسەڵاتی ئەوەیان پێدرابێت مۆڵەت بدەن."
 
یەکێک لە مەرجەکانی مۆڵەت وەرگرتنی مامۆستایانی ئایینی ئەوەیە کە 6 بۆ 8 ساڵ بخوێنن. نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: "لە ماوەی ئەو ساڵانەدا هەموو زانیارییە شەرعییەکان وەردەگرن، دوای ئەوەی لە زانیارییە شەرعییەکان سەرکەوتوبوون، ئەوکات مۆڵەتیان پێدەدرێت و دەبن بە پێشنوێژ و وتارخوێن."
 
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زۆرترین مامۆستا مۆڵەتیان وەرگرتووە کە 41 کەس بوون. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی: "لە پارێزگای هەولێر 30 مۆڵەت و دهۆکیش 20 مۆڵەت دراوە."
 
لە ھەرێمی کوردستان شەش هەزار و 102 مزگەوت هەن، 3800یان گوتاری ھەینییان تێدا دەخوێندرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''