رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد و، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بردەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 28-01-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سۆومێن باکچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باڵيۆزى نوێى هيندستان "وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت".
دۆخى گشتیی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كۆنسووڵى گشتيى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى، ئاماده‌ى بوون.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/1/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سوومێن باكچى، باڵيۆزى نوێى هيندستان له عێراق، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نوێى هيندستان، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت.
دۆخى گشتیی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسوڵى گشتيى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى، ئاماده‌ى بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ