لە رووها ژنێک دوای کوشتنی دوو کچەکەی، خۆشی دەکوژێت

28-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای رووها ـی باکووری کوردستان، ژنێک بە دەمانچە دوو کچی خۆی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025 لە گەڕەکی عەلی بابا لە شارۆچکەی کاراکۆپرو روویدا. 
 
ژنێکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی سەراپ یاماجا کە لە نهۆمی حەوتەمی باڵەخانەیەکی 11 نهۆمیدا دەژیا، بە دەمانچە تەقەی لە دوو کچەکەی بە ناوەکانی ئادا یاماجا ـی تەمەن 14 ساڵ و نیدا یاماجا ـی تەمەن 8 ساڵ کرد و هەردووکیانی کوشت، دواتر بە هەمان دەمانچە خۆی کوشت.
 
دوای رووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. دوای پشکنینیش تیمەکان تەرمی دایک و دوو کچەکەیان گواستەوە دادپزیشکیی رووها. 
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە. پارێزگای رووها رایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەستپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە