لە سەقز کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا

28-01-2024
فواد حەقیقی
ڤیدیۆی گەڕاندنەوەی تەرمی کۆڵبەرەکە
ڤیدیۆی گەڕاندنەوەی تەرمی کۆڵبەرەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەقز، هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و یەکێکیان گیانی لەدەستدا. کۆڵبەرێکی دیکەش لە ناوچەی نەوسوود بریندار بووە.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، 27.01.2024 روویداوە. هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز، تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە. بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەممەدنەژاد گیانی لەدەستداوە.
 
مەنسوور محەممەدنەژاد خەڵکی گوندی جونیانی سەر بە شاری سەقز بوو و تەمەنی 45 ساڵ بوو. 
 
هەروەها شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی پەیمان محەممەدی برینداربووە.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی کوردستان لە ساڵی 2023دا لانیکەم 29 کۆڵبەر لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 228 کۆڵبەریش بریندار بوون.
 
کۆڵبەرەکان دەڵێن، بەهۆی نەبوونی هەلی کار و ناچاربوون بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن و لە بەرامبەر بڕە پارەیەکدا کەلوپەلی بازرگانەکان دەگوازنەوە.
 
لە ساڵانی پێشتردا تەنیا خەڵکی ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرییان دەکرد، بەڵام لەم چەند ساڵەدا کە بارودۆخی ئابووری خراپتر بووە، لە شارە دوورترەکانی سنووریشەوە خەڵک بۆ دابینکردنی بژێویی ژیان، روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.