جەنەڕاڵێکی خانەنشینی ناتۆ دەبێتە سەرۆکی چێک

28-01-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی چێک بەڕێوەچوو، چاوەڕواندەکرێت جەنەڕاڵێکی خانەنشینی ناتۆ ببێتە سەرۆکی وڵاتەکە.
 
رۆژی شەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2023، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری چێک بەڕێوەچوو، چاوەڕوان دەکرێت پیتەر پاڤێڵ، جەنەڕاڵی خانەنشینی ناتۆ لە ئەندرێژ بەیبیس، بەربژێر بۆ سەرۆککۆمار بباتەوە. کاژیر 18:00 بەکاتی کوردستان ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن. بەگوێرەی دوایین راپرسی، پاڤێڵ 58 بۆ 59٪ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و بەیبیس 41 بۆ 42٪ـی دەنگەکان. 
 
تۆماس لێبێدا، زانای سیاسی لە زانکۆی پاڵاکی گوتی، "زۆر بە روونی، ئەگەر راپرسییەکان کرابێتن، زۆر قورس دەبێت بۆ بەیبیس ببێتەوە بە سەرۆککۆمار." 
 
بەربژێری سەرکەوتوو جێگەی میلۆس زەمەن دەگرێتەوە، کە پێش شەڕی ئۆکراینا پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ مۆسکۆ هەبوو.
 
لە کاتێکدا کە دەنگەکان جیادەکرانەوە، پاڤێل گوتی، هیواخوازم کە "سەرکردەیەکی کرداری بم" بۆ ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا و نوێنەرایەتیی 10.5 ملیۆن کەس بکەم. 
 
بەیبیس کە یەکێکە لە سەرمایەدارەکان، کەسایەتییەکی دیاریشی هەیە، بە هەڵبژاردنەکەی گوت، "گشتپرسی لەسەر بەیبیس."
 
بەیبیس لەلایەن میڵۆش زەمەن، سەرۆکی ئیستای چێکەوە پشتیوانی دەکرێت کە هەردووکیان سیاسەتی دژە کۆچبەرییان لە ساڵانی رابردوودا پەیڕەوکردووە. 
 
پاڤێڵی تەمەن 61 ساڵ لە شەڕی سیربیا-کرواتیا وەکو پاڵەوانێک دەرکەوت، ئەوەش کاتێک هاوکاری سەربازە فەرەنسییەکانی کرد لە بەرەکانی جەنگ دەربازیان ببێت. ساڵی 2012 بۆ 2015 فەرماندەی سوپای چێک بووە و لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2018 سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناتۆ بووە. 
بەیبیسی تەمەن 68 ساڵ لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بووە، لە ساڵی 1980 ئەندامی پارتی کۆمیسنیستی رووسیا بووە، لە کاتیکدا کە چێکۆسۆلۆڤاکیا لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە بەڕێوەدەبرا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.