رووداو دیجیتاڵ
ساڵى نوێ، سوپاى عێراق پۆشاکى نوێ دەپۆشێت کە بەسەر یەکە جیاوازەکاندا دابەشدەکرێن، قوماشەکەى دروستکراوى تورکیایە و لە کارگەى تایبەت بە وەزارەتى بەرگرى دەدوورێت.
قەیس سەهیم، بەڕێوەبەرى دایبنکردنى پێداویستى لە وەزارەتى بەرگریی عێراق رایگەیاند: "کۆتایی ئەم ساڵ بڕیاردرا پۆشاکى نوێ بۆ سوپا ئامادە بکرێت، چەند رۆژێکە دەست بە دابەشکردنى کراوە و سەرەتاى ساڵى نوێ پۆشاکە کۆنەکە دەگۆڕدرێت بۆ پۆشاکى نوێ، پارەکەى لە بودجەى وەزارەتى بەرگرییە و لە مووچەى سەربازان نابڕدرێت."
ئەو پۆشاکە پاکێجێکى 11 پارچەییە، لەوانە بەدلە، قەمسەڵە و بێرى و پۆستاڵ، گۆڕەوى، پشتێن و جلى ژێرەوە، تەنانەت بەتانیش.
سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئەو پۆشاکە نوێیە بۆ یەکخستنى جلوبەرگەکانە کە زۆر جیاواز بوون، پۆشاکە نوێیەکە سێ رەنگن، خاکى بۆ هێزى پیادە، شین بۆ هێزى ئاسمانى و سپى بۆ هێزى دەریایی."
سەربازانی سوپای عێراق رۆژی 6-1-2025 پۆشاکە نوێیەکە لەبەردەکەن، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپاکەیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ