رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی دووەمین رۆژی دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.
کاژێر 9:00ـی بەیانی رۆژی پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەم دانیشتنی دادگە دەستیپێکرد و 14 کاژێری خایاند. لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمدا تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان بۆ دوایینجار بەرگری لە خۆیان دەکەن. چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو دۆسیە بدرێت.
نارینی تەمەن هەشت ساڵان رۆژی 21ـی ئابی 2024 لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزان لە ئامەدی باکووری کوردستان بێسەروشوێن بوو و رۆژی هەشتی ئەیلوول تەرمەکەی لە تورەگەیەکدا لە رووباری گوندەکەدا دۆزرایەوە. بەپێی راپۆرتی پزیشکی داد نارین گوران خنکێنراوە.
لەو تۆمەتنامەیەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئامەد ئامادەکراوە، داوای سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ سالم گوران مامی نارین، یوکسەل ـی دایکی، ئەنەسی برای و نەوزاد بەختیاری دراوسێیان دەکرێت کە ئێستا لە زیندانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ