رووداو دیجیتاڵ
رێگەی 100 شارۆچکە و گوند لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان گیراوە. تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەیاندان.
لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین بەشی باشووری رۆژهەڵاتی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. تەنیا لە پارێزگای دێرسم رێگەی 100 شارۆچکە و گوند گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەفربارینەکەی رۆژی 26ـی مانگ، رێگەی 44 شارۆچکە و گوند لە دێرسم گیرا، ئەمڕۆ گەیشتە 100 دانە.
ئێستا سەرمایەکی زۆر لە بەشی زۆری پارێزگاکانی شرنەخ، ئاگری، قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، چەولیگ، دێرسم و ئەرزینگانی باکووری کوردستان هەیە.
شەپۆلی سەرما و سۆڵە لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە کاریگەرە و پلەی گەرمای بەشێک لە باکووری کوردستان، بەتایبەتی ئەو پارێزگایانەی ئاماژەیان پێکرا، هەندێکجار بۆ چەندین پلەی ژێر سفر دابەزیوە. پارێزگای ئەردەخان بە 27 پلەی ژێر سفر ساردترین پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ