رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقوودینی شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی ئاگری گرت و شۆفێرەکەی بەناوی سەنا کازم غوڵام لەدایکبووی 1975 لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لەدەستدا.
بە گوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییانەی بۆ رووداو قسەیان کرد، کەسێکی دیکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و بەر لەوەی ئاگرەکە تەشەنە بکات، خۆی رزگار کردووە.
لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا خەڵکێکی زۆر هەوڵیانداوە بە کەپسولی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە نەیانتوانیوە ژنەکە رزگار بکەن.
ژنەکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بە تەواوەتی سووتاوە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، بەڵام بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، کەوتووەتەوە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی، دەرکەوتووە کە هیچ بۆمب یان تەقەمەنییەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەتەقیوەتەوە.
برای ئەو ژنەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لەدەستداوە بە رووداوی گوت، خوشکەکەم مامۆستا بووە لە قوتابخانەیەکی نزیک لە رووداوەکە و چاوەڕوانین هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بکەن و زانیاریمان لەبارەی هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێلەکە پێبدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ