لە قەڵادزێ تەرمی پیاوێک لەنێو دووکانێکدا دەدۆزرێتەوە

27-12-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، هاونیشتمانییەک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەیشی گوتوویانە کە کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و نازانن بۆ کوژراوە. گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕینیش دەڵێت: تەرمەکەی لەنێو دووکانێکدا لەنزیک غاباتی قەڵادزێ دۆزراوەتەوە.
 
پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 27-12-2022 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت هاووڵاتییەک کوژراوە.
 
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئەرسەلان رەسوولە و لەدایکبووی ساڵی 1973ـیە. پۆلیس دەشڵێت "دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری پێنج گوللـەی چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ بەسەر جەستەیەوە هەیە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی رووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆڤیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی یاسایی لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
پۆلیس گوتەی کوڕێکی کوژراوەکەی وەرگرتووە و گوتوویەتی "باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی."
 
ئارام مەلا، گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند "کەسەکە لەنێو دووکانێکدا لەنزیک غاباتی قەڵادزێ دۆزراوەتەوە و شوێنەواری چەند گوللـەیەک بە جەستەیەوە دیارە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.