پۆلیسی سلێمانی: حەوت کەس دەستدرێژیی سێکسی دەکەنە سەر کچێک

27-12-2022
پێشەوا بەختیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت کەسی بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێک راگەیاند. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، کچەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی لە تیکتۆک هەڵاتووە و چووەتە لای هاوڕێیەکی کوڕی، دواتر هاوڕێکەی ئەو کچەی رادەستی شەش هاوڕێی خۆی کردووە و "دەستدرێژییان کردووەتەسەر." 
 
رۆژی سێشەممە 27-12-2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "باوکێک کە کچەکەی تەمەنی لە نێوان 14 بۆ 15 ساڵدایە لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس سکاڵای تۆمارکردووە و رایگەیاندووە کچەکەی دیارنەماوە. دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوت کە کچەکە پێشوەختە ڤیدیۆیەکی لە تیکتۆک بڵاوبووەتەوە و ئەوەش هۆکاری دیارنەمانی بووە." 
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڤیدیۆی کچەکە لەلایەن یەکێک لە دەستگیرکراوەکانەوە بڵاوکراوەتەوە کە "هاوڕێی کچەکە بووە" و دوای ئەوەی کە هاوڕێ کچەکانی ئەو کچە ڤیدیۆکەیان بینیوە ئاگاداریان کردووەتەوە، ئەویش لە ماڵ هەڵاتووە و چووە بۆ لای هاوڕێیەکی کوڕی.
 
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، دوای ئەوەی کچەکە دەچێتە لای هاوڕێ کوڕەکەی، لەوێ کوڕەکە هاوڕێیەکی دیکەی لەگەڵدا دەبێت و هەردووکیان دەستدرێژییان کردووەتەسەر، دواتر رادەستی هاوڕێیەکی دیکەی کردووە و دواتر یەک یەک رادەستی ئەوی دیکەیان کردووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی دەستدرێژییەوە کچەکە پاکیزەیی لەدەستنەداوە." 
 
لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای سکاڵاکردن لەلایەن باوکی کچێکەوە کە گوتوویەتی دیارنەماوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە و سەرەتا دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە ڤیدیۆی کچەکەیان بڵاوکردووەتەوە، دواتر لە ماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزراوەتەوە و "دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە رفێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردووەتەسەر. لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون تاوەکو ئەو كاتەی ئەو تۆمەتبارانەش دۆزانەوە و دەستگیركران." 
 
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارانی بڵاوکردووەتەوە کە بەم جۆرەیە: (ب، خ، ن) لەدایكبووی 2005؛ (م ، ر ، م) لەدایكبووی 2002؛ (م ، م ، ق) لەدایكبووی 1999؛ (گ ، م ، م) لەدایكبووی 1988؛ (ب، ب، ح) لەدایكبووی 1995؛ (چ ، ع ، ح) لەدایكبووی 1993؛ (ر ، س، س) لەدایكبووی 1989.
بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباران راگیراون. سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، تەواوی تۆمەتباران "دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە." 
 
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد کە بە بڕیاری دادوەر كچەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست و دواتر رەوانەی شێڵتەر (خانەی داڵدەدان )ی سلێمانی كراوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

داخستنی رێگەی سلێمانی - هەولێر لەلایەن دانیشتووانی گوندی گۆپتەپەوە. وێنە: رووداو

بەهۆی خراپیی کارەبای نیشتمانی دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سلێمانی - هەولێریان داخست

دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سەرەکیی سلێمانی - هەولێریان لە ناحیەی ئاخجەلەر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا داخست. کەمی و ناڕێکی لە کاژێرەکانی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی هۆکاری ناڕەزایەتییەکەیانە